کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی بۆ 2020 درایە سێ زانا

.

11:54 - 06/10/2020

 خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ئەمساڵ بەخشرایە دوو زانای ئەمریكی و زانایەكی بەریتانی لەبەرامبەر ئەو رۆڵەی كەهەیانبووە ، لە دۆزینەوەی ڤایرۆسی جگەر و هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی ئەو نەخۆشییە كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تووشی جگەر دەبێت و تووشی هەوكردن دەبێت ، بەو هۆیەشەوە نەخۆشەكە گیانی لەدەستدا ، هارفی ئالتەر و چارلز رایس لەئەمریكا و مایكل هیوتۆن لەبەریتانیا ئەو سێ زانایەن كە خەڵاتەكەیان پێبەخشراوە.
بەپێی ئامارەكانی تەندروستی جیهانی ساڵانە لەسەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە70ملیۆن مرۆڤ تووشی هەوكردنی جگەر دەبن و لەو ژمارەیەش ساڵانە 400 هەزار نەخۆش گیان لەدەستدەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە