کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كرد

.

08:43 PM - 28/09/2020

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ، لە بەغدا پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی كرد و لە دیدارێكدا باس لە گرنگی پشتیوانی دەوڵەت و پاراستنی سەروەری عیراق كرا ، لە چوارچێوەی سەپاندنی یاسا لە رێگەی دەزگا ئەمنییەكانی، بەجۆرێك زامنی ئاسایش و ئارامی وڵات بكات.
هەر لەو دیدارەدا تەئكید لەگرنگی پارێزگاری لە نوێنەرایەتییە دیبلۆماتییەكان وەك پابەندبوونێكی عیراق بە رێككەوتتنامە نیودەوڵەتییەكان و رێگری لە دەستدرێژیكردنە سەریان كرایەوە ئەو دووپاتكرایەوە كە ئەو كردەوانە كاریگەری دەكاتە سەر ناوبانگی عیراق لە رووی پێگەی نیودەوڵەتییەوە.
هەروەها لەو دیدارەدا هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەكان بە بایەخەوە باسكران لە راوەدوونانی پاشماوەكانی داعش و رێگری لە دروستبوونی هەر دەرفەتێك بۆ توندڕەوان كە ئاسایشی هاوڵاتیان و ئارامی عیراق تێكبدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە