کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە ئوسامە نوجەیفی

.

08:42 PM - 28/09/2020

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان , و لە دیدارەكەدا دوا گۆرانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات تاوتوێكران و تەئكیدیشكرایەوە لە پێویستی پشتیوانی دەوڵەت و سەروەری خاكەكەی, هەر لەو دیدارەدا باس لە گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان لە پێناو دابینكردنی كەشوهەوایەكی لەبارو گونجاو كرا بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بە گوێرەی یاساییەكی دادپەروەرانە كە بتوانێت نوێنەرایەتییەكی راستەقینە بۆ دەنگدەران فەراهەم بكات، هاوكات پرۆسەكە بە پاكی و بێگەردی بەڕێوەبچێت و بەدووریش بێت لە هەر ساختەكاری و فرتوفێڵێك, لە كۆتایی دیدارەكەدا دۆخی پارێزگای موسڵ تاوتوێ كرا و دووپاتكرایەوە كە هەوڵ بدرێت بۆ دابینكردنی سەقامگیری شارەكە و پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی لە دوای سەركەوتن بەسەر داعشدا هاتوونەدی، هەروەها ئاوارەكان بگەرێنەوە ناوچەكانی خۆیان و پێداویستی هاووڵاتییانی شارەكەش لە رووی گوزەران و خزمەتگوزارییەكانەوە دابین بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە