کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. بەرهەم ساڵح پیشوازیكرد لە وەزیری دەرەوە

.

08:41 PM - 28/09/2020

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق گفتوگۆیانكرد, لەو دیدارەدا تەئیكدكرایەوە لە پێویستی برەودان بە دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەری خاكەكەیی و سەپاندنی سەرورەی یاسا، هەروەها تەئیكدیشكرایەوە لەگرنگی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان وڵات و گەلاندا, هەر لەو دیدارەدا تەئكیدكرایەوە لە پێویستی پاراستنی یەكە دیبلۆماتییە نێودەوڵەتییەكان كە لێپرسراوێتی پاراستن و ئاسایشیان لە ئەستۆی دەوڵەتی عێراق دایە, لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە عێراق رۆڵێكی ئیجابی دەگێڕێت لە پەیوەندییە دەرەكییەكانیدا، ئەمەش لە رێگەی پاڵپشتیكردنی سەروەری دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییەكانی لە سەپاندنی سەروەری یاسا و فەراهەمكردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ وڵات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە