کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

.

07:30 PM - 28/09/2020

دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر ئەنجامدرا
دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر ئەنجامدرا و چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی كەرتی پەلەوەر درا.
 ئەمڕۆ دووشەممە 28/9/2020، بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەت دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر ئەنجامدرا،
لە كۆبوونەوەكە چەند بڕیارێكدرا، بەجۆرێك بەردەوامیدان بە باجی گومرگی لەسەر هێلكەی تروكاندن، هەروەها تەنها خاوەن هەڵێنەرەكان دەتوانن هێلكە تروكاندن هاوردە بكەن بە پێی توانای پڕۆژەكانیان.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە دامەزراندنی سندوقی پاڵپشتی كەرتی پەلەوەری، زیادكردنی باج لەسەر پارچەكانی مریشك، ئاسانكاری كرێی كارەبا و سۆیە دەكرێت بۆ كارگەكانی ئالیك، لە بەرامبەردا پێویستە ئەوانیش نرخی ئالیك دابەزێنن بۆ ئەوەی نرخی مریشك لەسەر هاوڵاتی كەم بێتەوە چەند بڕیارێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.
هەروەها لیژنەیەك چاودێری هەڵێنەرەكان دەكات، چارەسەركردنی هەناردەی بەرهەمی مریشك بۆ خوارو ناوەڕاستی عێراق و پڕۆژە یاسایەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ پێداچوونەوە بەكاری سەرپەرشتی پڕۆژە كشتوكاڵی و ڤێتێرنەریەكان لەگەڵ قەرزە كەڵەكە بووەكانی سەر پڕۆژەكان بكرێتە قەرزی درێژخایەن بڕیاری تری كۆبوونەوەكە بوون.
ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر بە فرمانی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێكهاتووە، بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی پیشەسازی پەلەوەر، كە پێكهاتووە لە نوێنەری سەرجەم خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان، سەربڕخانە، كارگەكانی ئالیك، هەڵێنەرەكان و كۆمەڵە پەلەوەریەكان و بەڕێوەبەرە گشتیە پەیوەندارەكانی وەزارەت، كۆبوونەوەكانی سەرۆكایەتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەنجام دەدرێت.

2.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە