کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەنگدان لەسەر یاسای لە ئەستۆگرتنی فەرمانبەران لە پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

.

07:28 PM - 28/09/2020

دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای لە ئەستۆگرتنی فەرمانبەران و راسپێردراوان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت ، لەو بارەیەوە مەلا ناصر محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكانی پێشووتری پەرلەماندا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ ئەو پڕۆژەیە یاسایە كراوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەماندا ، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساكە ئەنجام بدرێت، تەئكیدیشیكردەوە ئەو پڕۆژەیە سوودێكی زۆری بۆ فەرمانبەران و راسپێردراوان دەبێت.

FS1VtMPdVVg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە