کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوانەوە

.

07:11 PM - 28/09/2020

بڵاوكردنەوەی فەرمانێكی وەزاریمان بۆ رێكخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنی كتێب، نیگەرانی نووسەران‌و رووناكبیرانی كوردستانی لێكەوتەوە، وەك هۆكارێك بۆ بەرتەسكردنەوەی یٔازادیی چاپكردنی كتێب لێكیان دایەوە، بۆیە بەپێویستمان زانی یٔەم روونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە:
1-یٔەو فەرمانەمان پشتی بە رێنمایی ژمارە(6)ی ساڵی 1999ی وەزارەتی رۆشنبیری بەستووە، كە یٔەویش لەبەر رۆشنایی یاسای  چاپەمەنیی هەرێمی كوردستان ژمارە(10)ی ساڵی 1993 دەرچووە.
كە لەمادەی نۆی یٔەو یاسایەدا  زۆر بەروونی بڵاوكرنەوەی یٔەو بابەتانەی قەدەغە كردووە كە جنێوو تانوت لێدان‌و ناوزڕاندنی كەسان‌و دەستدرێژی بۆ سەر حورمەتی یٔاین‌و مەزهەبەكان‌و داب‌و نەریت‌و سیستمی گشتی  تێدا بێ‌.
2-فەرمانەكەی وەزارەتمان جەختی لەو مادە یاساییە كردۆتەوە، هیچ نێتێكی خراپی بۆ بەرتەسككردنەوەی یٔازادیی بیروڕا لەپشتەوە نییە.
3- یٔەم فەرمانە بۆ رێكخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنە، بەجۆرێك رێگە لەبڵاوكردنەوەی یٔەو كتێبانە بگرێ‌ كە زمانی كوردی دەشێوێنن، دارشتن‌و رێزمانی كوردی‌و خاڵبەندی لەبەرچاو ناگرن.
هەروەها بۆ یٔەوەی كتێبەكان مافی خەڵكی دیكە پێشێل نەكەن‌و سنورێك بۆ جنێودان‌و ناوزڕاندن دابنرێت.
4-یٔەمڕۆ 27-9-2020، بریاری پێكهێنانی لیژنەی باڵای پێدانی ژمارەی سپاردن بەسەرۆكایەتیی جێگری بەرێوەبەری گشتیی كتێبخانە گشتییەكان‌و یٔەندامێتی بەرێوەبەری كتێبخانە گشتییەكانی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی‌و دهۆك‌و هەڵەبجە‌و یٔیدارەی گەرمیان درا‌و لەپارێزگاكانیش لیژنەی لاوەكی دروست دەكرێ‌ بۆ وەرگرتنی داوای یٔەو نووسەرانەی داوای ژمارەی سپاردن دەكەن‌و ناردنی بۆ لیژنەی باڵا لەرێی یٔیمەیلەوە. یٔەوە بۆ یەكەمجاریشە داوای ژمارەی سپاردن لە هەڵەبجە‌و گەرمیان وەردەگیرێت، یٔەوەش بۆ كاریٔاسانی بۆ نووسەران‌و رووناكبیران.
5- نووسەران‌و رووناكبیرانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە، هیچ هەوڵێك بۆ بەرتەسكردنەوەی یٔازادی نییە، وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان هەردەم داكۆكیكاری مافەكانی نووسەران‌و رووناكبیران‌و یٔازادی بیرورا دەبێ


وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان
27-9-2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە