کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی تۆماركرد

.

06:20 PM - 28/09/2020

بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلارو زیادبوونی نارۆشنییەكانی پەیوەست بە دۆخی سیاسی ئەمریكاوە لەپێش ئەنجامدانی یەكەمین دیداری تەلەفیزیۆنیو  رووبەروبونەوەی راستەخۆی نێوان (دۆناڵد ترەمپ) و (جۆ بایدن) كاندیدانی سەرەكی لە دوو پارتی كۆماریەكان و دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی ئەمریكا  سەرلەنوێ‌ نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان دەستی بە بەرزبوونەوەكرد.
لەو چوارچێوەیەشدا  نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا (سفر) پۆینت (1) بەرزبونەوەی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (861) دۆلارو 13  سەنت.
هەروەك  لەگەڵ زێردا  نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی فرۆشی یەك ئۆنسە زیوو گەیشتۆتە (22) دۆلارو (87) سەنت ئەمە لە كاتێكدا نرخی پلاتین بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 6  نرخەكەی پێشووی  بەرزبۆتەوەو بە 852 دۆلار و 21 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەك مامەڵەی پێوەدەكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە