کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق دانیشتوانی ناوچەی سەوز ئاگادار دەكاتەوە

.

01:39 PM - 28/09/2020

 باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەبەیاننامەیەكیدا بڵاویكردوەتەوە، كە بەنیازن لەدوو رۆژی داهاتوودا زەنگی ئاگاداركردنەوە لێبدەن بەمەبەستی تاقیكردنەوە و ئەوەش دەبێتە مایەی بێزاركردنی دانیشتوانی دەوربەری باڵیۆزخانەكەیان هەر بۆیە داوای لێبوردنیان لێدەكەن.
وەك لەبەیاننامەكەدا هاتووە كۆمەڵێك تاقیكردنەوەی جۆراو جۆری پەیوەست بەراهێنان و باری كتوپڕ  ئەنجامدەدەن ، بەیاننامەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەكاتێكدایە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ، دەسەڵاتدارانی عیراقی لەئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەكەیان ئاگاداركردوەتەوە ئەگەر بێتوو سنوورێك بۆ ئەو هێرشە موشەكیانە دانەنێن كە دەكرێنە سەر باڵیۆزخانەو بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە