کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی رۆڵان گارۆس دەستیپێكرد

.

01:36 PM - 28/09/2020

دوای چەند مانگێك دواكەوتن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ركابەرییەكانی پاڵەوانێتیی كراوەی تێنسی سەرزەوی فەرەنسا (رۆڵان گارۆس دەستیپێكرد  كە یەكێكە لەپاڵەوانێتییە مەزنەكانی جیهان  و براوە دوو هەزار خاڵی لەریزبەندی گشتی یاریزانان پێدەدرێت   لەسەر ئاستی كچان و لەمیانی یارییەكانی قۆناغی یەكەمدا ڤیكتۆریا ئازارینكای بیلاروسی رووبەڕووی دانكا كۆڤینیچ-ی مۆنتینیگرۆی بووەوە   لەگەڵ دەستپێكردنی یاریدا ئازارینكا بەئاستێكی بەرز دەركەوت و كۆمەڵەی یەكەمی بەبێ ركابەرییەكی بەهێز 6-1 بەسودی خۆی تەواو كرد   لەكۆمەڵەی دووەم درێژەی بەئاستە بەرزەكەیداو 6-2 لەو كۆمەڵەیەش سەركەوتوو بوو   لەكۆتایدا یارییەكەی بەئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر بردەوەو گەیشتە قۆناغی دووەم، سیمۆنا هالیپ-ی رۆمانی-ش بەهەمان شێوە بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەكە سەركەوت، دوای ئەوەی رووبەڕووی سارا سۆریبس تۆرمۆی ئیسپانی بووەوە، هالیپ لەسەرەتاوە باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەكە سەپاندو كۆمەڵەی یەكەمی 6-4 تەواو كردو لەكۆمەڵەی دووەمیش بەبێ هیچ ركابەرییەك 6-0 سەركەوتوو بوو، سەرئەنجام یارییەكە بەدوو كۆمەڵەی بێ وەڵام لەبەرژوەندی سیمۆنا هالیپ كۆتاییهات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە