.
01:36 PM - 28/09/2020
لە میانی یاری كۆتایی كۆمەڵەكانی خولی باسكەی ئەمریكا ئێن بی ئەی و لە شەشەم رووبەروو بوونەوەی یاری كۆتایی كۆمەڵەی خۆرهەڵات تیپی میامی هیت پێشوازی لە تیپی بۆستن سێڵتیكس كرد لە چارەكی یەكەمدا یاریزانانی میامی باشتر دەركەوتن و لەو چارەكەشدا بە 33 خال بەرامبەر بە 27 خاڵ براوە بوون لە چارەكی دووەمدا یاریزانانی بۆستن گەرانەوە كێبڕكێی یاریەكە و لەو چارەكەشدا بە 33 خاڵ بەرامبەر بە 29 خاڵ بردنەوەیان دەستەبەركرد لە چارەكی سێیەمدا یاریزانانی هەردوو تیپ لە تۆماركردنی خاڵەوە نزیك بوون و سەرەنجامیش بە 26 خاڵ یەكسانبوون لە چارەكی چوارەمدا یاریزانانی تیپی میامی جڵەوی یاریەكەیان گرتەوە دەست و بە 37 خاڵ بەرامبەربە 27 خاڵ لەو چارەكەشدا براوە بوون لە كۆتاییشدا تیپی میامی هیت بە 125 خاڵ بەرامبەر بە 113 خاڵ یاریەكەی لە تیپی بۆستن سێڵتیكس بەو بردنەوەیەش میامی توانی چوارەم سەركەوتن بەرامبەر بە بۆستن تۆمار بكات و ببێتە پاڵەوانی كۆمەڵەی خۆرهەڵات هەروەها بڕیاریشە لە یاری كۆتایی خولەكەدا رووبەرووی تیپی لۆس ئەنجلس لەیكەرزی پاڵەوانی كۆمەڵەی خۆرئاوا ببێتەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە