کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەیاریی لوتكەدا لیڤەرپوڵ رووبەڕووی ئارسناڵ دەبێتەوە

.

01:34 PM - 28/09/2020

ئەمڕۆ كۆتایی بەیارییەكانی هەفتەی 3ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دێت و یاریی لوتكە و بەهێزترین لەخۆدەگرێت   سەرەتا سەعات 7 و 45 دەقیقە یانەی فۆلهام لەیاریگای كراڤین كوتاج میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلا دەكات   فۆلهام لەدوو یاری رابردوو دۆڕاوە و ئەستۆن ڤێلاش بردنەوەیەكی هەیە   دوا یاریی ئەم هەفتەیەش بەهێزترین و لوتكە دەبێت  یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لەیاریگای ئەنفێڵد میوانداری یانەی ئارسناڵ دەكات و یارییەكەش سەعات 10ی شەو دەستپێدەكات   هەردوو یانە خاوەن 6 خاڵن و لەدوو یاری رابردوو سەركەوتنیان تۆماركردووە  بۆیە هەوڵی درێژەدان دەدەن بەبردنەوەكانیان و یارییەكی قورسیش دەبێت   هەردوو یانە تائێستا لەمێژووی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرادا  57 یاریان بەیەكەوە كردووە   21 یاریی لەبەرژوەندی یانەی لیڤەرپوڵ كۆتایی هاتووەو لە 19 یاریی بەیەكسانبوون لەیاریگا هاتونەتە دەرەوە   لەبەرامبەردا یانەی ئارسناڵ توانیویەتی 16 سەركەوتن تۆماربكات    گەورەترین بردنەوەش لەوەرزی 1934-1935 تۆماركراوە و یانەی ئارسناڵ بەئەنجامی هەشت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی بەسەر لیڤەرپوڵ تۆماركردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە