کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و توركیا دەست پێدەكەنەوە

.

11:18 AM - 28/09/2020

 بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە یەكەم گەشتی ئاسمانی لەنێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و توركیا ئەنجامبدرێت كە كۆمپانیایەكی بواری ئاسمانی توركیا دەیكات.
تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی بە ماڵپەڕی پیوكەی میدیای ڕاگەیاندووە: بڕیارە 30ی ئەیلولی 2020 كۆمپانیای (ئۆن یۆر ئور)ی توركی یەكەم گەشتی ئاسمانی خۆی كە بەشێوەی ئەزمونی دەبێت لەئەستەنبوڵەوە بۆ سلێمانی و بەپێچەوانەوە دەستپێبكات.
وتیشی: گەشتی ئاسمانی ئەو كۆمپانیایە بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی بەیەكەم گەشتی ئاسمانی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و توركیا دادەنرێت لە دوای ڕاگیرانی گەشتەكان بەهۆی كۆرۆناوە.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی باسی لەوەشكرد كە كۆمپانیاكە ئاگاداری كردوینەتەوە بەئەنجامدانی یەكەم گەشتی، بەڵام ئەم كۆمپانیایە جیاوازە لەكۆمپانیای توركیش ئێرلاینی توركی و كۆمپانیاكانی تری بواری فڕۆكەوانی توركیا كە تائێستا گەشتەكانیان دەستپێنەكردوەتەوە.

140omNWtMlY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە