کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگرتنی پزیشكان ڕاگیرانی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكانی چەند شارێكی عێراقی لێكەوتۆتەوە

.

11:16 AM - 28/09/2020

 زیاتر لە هەفتەیەكە پزیشكانی چەند شارێكی عیراق مانیان گرتووەو هاوڵاتیانیش داوا لە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن داواكاری پزیشكانی مانگرتوو جێبەجێ بكەن تا بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان و بەهانای نەخۆشەكانەوە بچن. بە پێی ئەو داواكاریانە بە هۆی مانگرتنی پزیشكانەوە نەخۆشخانەكانی زەعفەرانیە لە بەغداو سەدر لە بەسرەو مشخاب لە نەجەف و چەند نەخۆشخانەیەكی تر خزمەتگوزاریە تەندروستیەكانیان ڕاگرتووە.
ئەوەش لە كاتێكدایە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە داواكاری پزیشكە مانگرتووەكان جێ بەجێ بكات و بە پێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی كازمی سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەفدێكی پزیشكە مانگرتووەكاندا كۆبۆتەوەو داوای لێكردوون بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە