کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی باندێكی تاوانكاری دەستگیر دەكات

.

11:12 AM - 28/09/2020

  لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیان و ڕوو بەڕوو
بونەوەی هەرجۆرە كارێكی هەڵخەڵەتاندن و فریودان و ئەنجامدانی كاری نایاسی و تێكدانی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان ، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەڕۆژی (19/9/2020 ) لە چالاكیەكدا چوار تۆمەتباری سواڵكەر دەستكیربكەن بەفەرمانی دادوەر و  بەپێی ماددەی ( 444) لەیاسای سزادانی عێراقی  بە ناوەكانی ( ك،ا،ف  لەدایكبوی ساڵی 1992 / س،ح،ف لەدایكبوی 1988 ڕەگز مێ / م،ح،ف لەدایكبوی 1982 ڕەگز مێ / ش،ا،ف لەدایكبوی 1994 ڕەگەز مێ) ، تۆمەتباران هەستاون بە ناوی سواڵكردنەوە لەدەرگای ماڵانیان داوە لەكاتێكدا كە زانیویانە ماڵەكە چۆڵە چونەتە ژورەوە و كەل و پەلی گرانبەهای ماڵەكەیان دزیوە ، ،لەكاتی دەستگیركردن و پشكنینی ماڵەكانیان بە فەرمانی دادوەر چەندین پارچە چەك و زێر و بڕەپارەیان پێ گیراوە كەبریتین لە  ( یەك چەكی كڵاشنكۆف ، یەك دەمانچەی چواردەخۆر ، بڕی (22700 بیست و دوو هەزار و حەوسەد دۆلاری ئەمریكی ،000 720 حەوت سەد و بیست هەزار دیناری عێراق و ، 2360 دوو هەزار و سێ سەدو شەست ئۆرۆ ، 10ملیون تمەنی ئێرانی ، بڕێگ زێڕ ) ،  سەرجەمیان دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .



        لەگەڵ ڕێزدا....

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە