کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵمەتێك بۆ پاراستنی ژینگە و دارودرەختی پاركی ئازادی لەسلێمانی راگەیەندرا

.

09:54 PM - 27/09/2020

هەڵمەتێك بۆ پاراستنی ژینگە و دارودرەختی پاركی ئازادی لەسلێمانی راگەیەندرا

 كەمپینی ئەم شارە مەشێوێنن، هەڵمەتێكی هۆشیار و بەئاگاهێنانەوەی بۆ پاراستن و گەشەپێدانی پاركی ئازادی لە سلێمانی رادەگەیەنێت ، كەمپینەكە داوا دەكات ئەو پاركەی كەسەرۆك مام جەلال و ژمارەیەك لێپرسراو پێشكەشی سلێمانیان كردووە ،خزمەت بكرێت و ئاوڕی زیاتری لێبدرێتەوە.
لەبەرامبەردا بەرێوەبەری باخچەكانی سلێمانی داواكرد  وەزارەتی دارایی و شارەوانی دەست كراوەیان بكات و بودجەیان بۆ تەرخان بكات تا بتوانن خزمەتی پارك و باخچەكانی سلێمانی بكەن، كەسەرباری قەیرانی دارایی و نەخۆشی كۆرۆنا ئەوان بەردەوام بون لە خزمەتكردنیان.

PeZOdNjpftk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە