کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكایەتیەكانی عێراق تەئكید لەسەر داماڵینی چەكی بێ مۆڵەت دەكەنەوە

.

09:28 PM - 27/09/2020

سەرۆكایەتیەكانی عێراق تەئكید لەسەر داماڵینی چەكی بێ مۆڵەت دەكەنەوە

بەمیوانداری دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق  ، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبوونەوە و دوای كۆبوونەوەكەش بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە .

بەپێی بەیاننامەكە لە كۆبوونەوەكەدا دوایین گۆڕانكارییە ئەمنی و سیاسیەكان و لێكەوتە مەترسیدارەكانی ئەم قۆناغەی ئێستا گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە و تەئكیدیان كردۆتەوە هێرش و پەلامارەكانی سەر ناوەند و پێگە مەدەنی و سەربازییەكان و بەردەوام بوونی كردەوەی تیرۆر و رفاندنی چالاكوانانی مەدەنی هێرشە بۆ سەر عێراق و سەروەری وڵات و ئەو پڕۆژە نیشتمانیەی كە ئەم حكومەتەی ئێستای لێكەوتۆتەوە.

كۆبوونەوەكە تەئكیدی لەوەشكردۆتەوە ئاڕاستەی كار و كردەوەكانی لەیاسا دەرچوان دژی ئاسایش و سەروەری وڵات ئاڕاستەیەكی خراپە و ئاسایشی عێراق ڕووبەڕووی مەترسی ڕاستەقینە دەكاتەوە بۆیە پێویستە لەسەر هەموو ئاستەكان ڕووبەڕووی ئەو هەڵكشانە تێكدەریانە ببینەوە ، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە تەئكیدیان لەسەر هێشتنەوەی چەك بەدەستی دەوڵەت و پاراستنی نێردە دیبلۆماسیەكان و بەرپەرچدانەوەی گرووپە لە یاسا دەرچووەكان كردەوە ، تەئكیدیشیان لە رەتكردنەوەی دەستوەردانی دەرەكی و بەكارهێنانی خاكی عێڕاق وەك مەیدانی یەكلاكردنەوەی حساباتەكان كردۆتەوە ، هەروەها كاری گرووپە لە یاسادەرچووەكان دژی وڵات و سەروەرییەكەی ڕێچكەیەكی مەترسیدارە كە سەقامگیری عێراق ڕوبەڕوی مەترسی ڕاستەقینە دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە