کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كامەرانی بووە پاڵەوانی جامی گەرمیان

.

09:13 PM - 27/09/2020

كامەرانی بووە پاڵەوانی جامی گەرمیان

لیژنەی باڵای تیپە میللییەكانی گەرمیان كۆتایی بەپاڵەوانێتیی جامی تۆپی پێی تیپەكانی گەرمیان هێنا كە 20 تیپی قەزاو ناحیەكانی سنورەكە تێیدا بەشداربوون و بەناوی یاریزانی كۆچكردوو كەیوان عەلی ناونراوە/ پاڵەوانێتییەكە كە بەچاودێری بۆردی وەرزشی یەكێتیی و بەپاڵپشتی و هاوكاری دارایی نوسینگەی وەرزشی هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرێوەچوو، لەیاریی كۆتاییدا هەردوو تیپی كامەرانی ناحیەی رزگاری و زیرەكی كەلار بەیەكگەیشتن، لەكاتی یاسایدا یارییەكە بەیەكسانبوون كۆتاییهات و دواتر پەنا برایە بەر لێدانی یەكلاكرەەوەو تیپی كامەرانی توانی یاریەكە بەسودی خۆی كۆتایی پێبهێنێت و نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بەدەستهێنا.

e9LHz2j6N48

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە