کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی خەبات و ماندوبوونی كاكەحەمەی هاروونی بەرز دەنرخێنن

.

08:57 PM - 27/09/2020

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی خەبات و ماندوبوونی كاكەحەمەی هاروونی بەرز دەنرخێنن

وەفدێكی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی بەسەرۆكایەتی جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندو جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەڵبەند ، لە قەزای دەربەندیخان سەردانی ماڵی كاك محەمەدی حاجی مەحمودی هاروونی تێكۆشەری دێرین و كەسایەتی دیار و هاوڕێی  سەرۆك مام جەلالی كرد.
 لە سەردانەدا جەزای سەید مەجید بەناوی ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك وێرای سوپاس  و پێزانین ، ماندووبوون و خەباتی كاكە حەمەیان بەرزنرخاند و تەئكیدی لەوەكردەوە، كەناوبراو مێژوویەكی پڕ شكۆی لەلاپەڕە پرشنگدارەكانی مێژووی گەلەكەمان بەتایبەت یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  تۆمار كردووە، كە هەمیشە پشت و پەنای ی.ن.ك و خەباتی گەلەكەمان بووە و دۆست و هاوڕێ‌ شاخ و رۆژانی سەختی خەباتی  مام جەلالیش بووە.
لێپرسراوی مەڵبەند بەو كەسایەتیە دیارەی گەلەكەمانی ڕاگەیاند خۆمان بەقەرزاری خۆت و خەباتە پاك و پڕ شكۆكەت دەزانین و لە بیرەوەرییەكانی یەكێتی و خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەماندا بەجوامێری و شانازییەوە ناوتان تۆماركراوە ، كە ئەوە دەستكەوتێكە دەتوانین هەموومان شانازی پێوە بكەین ، لەبەرامبەردا كاكە حەمەی حاجی مەحمودی هاروونی وێڕای بەخێرهێنانیان سوپاسی كردن بۆ ئەو بەسەركردنەوەیە و ئامۆژگاری كردن كە یەكێتی ناو یەكێتی بپارێزن و بەگیانی برایانە و دۆستایەتی درێژە بەخەبات بدەن، چونكە یەكێتی لە زەروورەتدا لە دایك بووە و لە ئێستا و ئایندەشدا پێویستیەكە  بۆ بەرگری لە خاك و مافە ڕەواكانی گەلەكەمان .

JNZHa9oUZ78

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە