کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەشتوگوزاری هەرێم: كاردەكەین گەشتیاری ببێتە سەرچاوەیەكی داهات

.

05:07 PM - 27/09/2020

گەشتوگوزاری هەرێم: كاردەكەین گەشتیاری ببێتە سەرچاوەیەكی داهات
 دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاندووە، حكومەتی هەرێم لە كارنامەی كاركردنیدا گەشتوگوزاری لە ڕیزی كشتوكاڵ و پیشەسازی داناوە، بە مەبەستی ئەوەی كەرتی گەشتیاری ببێتە سەرچاوەیەكی داهات.
دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزارەوە ڕایگەیاندووە، چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان گرنگی بە ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزار دەدرێت، چونكە ئەو پێشكەوتنەی گەشتوگوزاری جیهان بەخۆیەوە دەبینێت‌و هەرێمی كوردستانیش لێ بێبەش نییە، پلانیشمان بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزاری لادێ داڕشتووە و بە یەكێك لە چالاكییە سەرەكییەكانی پلانی 2020 دانرابوو، بۆیە لە ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزار بە ‌دروشمی (بە گەشتوگوزار گوندەكانمان دەبوژێنینەوە) گرنگی بەپەرەپێدانی گەشتوگوزاری لادێ دەدەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵانی ڕابردوو كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان بە خێرایی بەرەو پێش هەنگاوی ناوە‌و ماستەرپلانی گەشتوگوزاری كوردستانیش ئێستا دەست بەكارە و تاكو ساڵی 2025 پلانی بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری داڕشتووە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەبەرهێنانی گەشتیاریش هەنگاوێكی تری كارەكانمانە‌و هەماهەنگین لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان، لە كۆی هەزار و 55 پڕۆژەی وەبەرهێنان بۆ ماوەی 10 ساڵ، لە ساڵی 2020وە ڕاگەیندراون، 227 پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری خراوەتە پلانەوە.
 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە