کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەریری لەبارەی شكستی دەستپێشخەرییەكەی ماكرۆن هۆشداری دەدات

.

07:05 PM - 26/09/2020

سەرۆك وەزیرانی پێشوتری لوبنان نیگەرانی خۆی لەبارەی كشانەوەی مستەفا ئەدیب لە پێكهێنانی حكومەتی لوبنان راگەیاند، هاوكات هۆشداریشیدا بەو كەسانەی كە بەشكستی دەستپێشخەرییەكەی ماكرۆن دڵخۆشن لە داهاتوودا  پەنجەی پەشیمانی دەگەزن .سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری لوبنان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كشانەوەی مستەفا ئەدیب لە پێكهێنانی حكومەتی لوبنان نمونەیەكی خراپی شكستی لایەنە سیاسییەكانی وڵاتەكەیە لەنزیكبونەوە لە یەكتر بۆ بەرژەوەندی وڵات. ئاماژەی بەوەشكرد، شكستهێنانی دەستپێشخەرییەكەی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا مەترسییەكە بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی لوبنان. حەریری دەشڵێت، ئەو كەسانەی كە ئێستا بەشكستی دەستپێشخەرییەكەی ماكرۆن دڵخۆشن و ئاهەنگ دەگێڕن، لە داهاتودا بەهۆی لەدەستچونی هەلێكی ناوازە و لەدەستدانی هاوڕێیەكی لوبنان پەنجەی پەشیمانی دەگەزن.  
بەینی رۆژی شەممە، مستەفا ئەدیب، سەرۆك وەزیرانی راسپێدراو بۆ پێكهێنی حكومەتی نوێی لوبنان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا شكستی خۆی لە گەیشتن بە دانوستان لەبارەی پۆستە وزارییەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی وڵاتەكەی راگەیاند و لە ئەركی پێكهێنانی حكومەت كشایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە