کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا سوورە لەسەر درێژەدان بە جموجۆڵەكانی لە دەریای ناوەڕاست

.

07:01 PM - 26/09/2020

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، هێزی سەربازی وڵاتەكەی لەسەر هەموو ئاستەكان توانای خۆی سەپاندووە و توركیاش سوورە لەسەر پاراستنی ماف و شایستەكانی لە هەموو ناوچەیەكی جیهاندا و ئەوەشی خستەڕوو لە چوارچێوەی بەدیهێنان و پاراستنی مافەكانی توركیا ، ئەنكەرە بەردەوامی بە چالاكییە دەریاییەكانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست دەدات ، رەجەب تەیب ئەردۆگان هۆشداریشدا لەوەی هەر كاتێك هەڕەشە هەبێت بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی توركیا ، ئەوا وڵاتەكەی بە هەموو توانای خۆیەوە بەرەنگاری هەڕەشەكان دەبێتەوە و ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە بەهۆی هەڵمەتەكانی پشكنین و گەڕان بەدوای سەرچاوەی وزەدا لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست ، ئاڵۆزییەكی زۆر لە نێوان توركیا و یۆناندا بەرپابووە و لێپرسراوانی ئەو دوو وڵاتەش بەردەوام لێدوانی دژ بە یەك دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە