کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر هەرێم بەردەوامە

.

06:48 PM - 26/09/2020

فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا هاتنەوە سەر ئاسمانی هەرێمی كوردستان‌و گوندەكانی سنوری قەزای زاخۆیان لەپارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.
ئاژانسی هەواڵی رەسمی عیراق ئاشكرایكردوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیان كردەوەو لەسنوری پارێزگای دهۆك. ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندەكانی سەر بەقەزای زاخۆیان لەپارێزگای دهۆك بۆردومان كردوە، بەڵام وردەكاری ئەو پەلامارە نازانرێت. پەلامارەكەی ئەمڕۆی توركیا لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر عیراق هۆشداریدا بەتوركیاداو داوایكرد، ئەو پەلامارانە ڕابگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە