کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق 3 هەزار مێگاوات بۆ تۆڕی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات

.

06:21 PM - 26/09/2020

وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرای دەكات، بەم نزیكانە 3 هەزار مێگاوات بۆ تۆڕی كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكات، درێژكردنەوەی وادەی لێخۆشبوونی عیراقیش بۆ كڕینی غازی سروشتی ئێران، بە هەلێك دەزانێت بۆ عیراق بتوانێت بەرهەمهێنانی غاز زیاد بكات.
(ئەحمەد موسا عەبادی) وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، وەزارەتی كارەبا كار دەكات بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا 3 هەزار مێگاوات بۆ تۆڕی كارەبای نیشتیمانی زیادبكات، لەرێگەی كارپێگردنی چەند وێستگە‌و یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ ساڵی نوێ.
وتیشی، ئەمریكا وادەی لێخۆشبوونی عیراقی بۆ كڕینی غازی سروشتی ئێران بۆ 60 رۆژی تر درێژكردۆتەوە، ئەمەش هەلێكە دراوەتە عیراق تاوەكو بتوانێت بەرهەمهێنانی غاز زیاد بكات‌و گەرەنتی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بكات. هاوكات وەزارەتی كارەبا لەرێگەی بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عیراق بە وڵاتانی دراوسێوە، هەوڵدەدات سەرچاوەكانی وزە هەمەجۆر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە