کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێدانی پێشینەی خانووبەرە دەستیپێكردەوە

.

06:19 PM - 26/09/2020

بانكی ڕافیدەینی عیراقی پێدانی پێشینەی خانووبەرەی بە هاوڵاتیان‌و فەرمانبەران دەستپێكردەوە كە بڕەكەی دەگاتە 50 ملیۆن دینار.
لە راگەیەندراوێكدا بانكی ڕافیدەین ئاماژەی بەوەكردووە، هاوڵاتیان‌و فەرمانبەران دەتوانن لە وەرگرتنی ئەو قەرزە سوودمەندبن كە بڕەكەی دەگاتە 50 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی خانوو لەسەر پارچەیەك زەوی، بەڵام بۆ نۆژەنكردنەوە بڕەكەی بۆ فەرمانبەران 50 ملیۆن‌و بۆ هاوڵاتیان 30 ملیۆن دینارە.
بانكی رافیدەین ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوڵاتیان‌و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی لقەكانی بانكەكەیان بكەن لە سەرجەم پارێزگاكان بۆ سوود وەرگرتن لە وەرگرتنی پێشینەی خانووبەرە‌و داواكاری پێشكەش بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم لقەكانیان راسپاردووە كە  ئاسانكاری تەواو هاوڵاتیان بكەن تاوەكو بتوانن پێشینەی خانووبەرە وەربگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە