کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق 1%ی مووچەی فەرمانبەران بۆ بیمەی تەندروستی دەبڕێت

.

06:16 PM - 26/09/2020

پەرلەمانی عیراق یاسای بیمەی تەندروستی پەسەندكرد، بەپێی یاساكەش مانگانە لەسەدا یەكی مووچەی فەرمانبەران بۆ بیمەی تەندروستی دەبڕدرێت.
حەسەن خەڵاتی ئەندامی لیژنەی تەندروستی‌و ژینگە لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بەگوێرەی یاسای بیمەی تەندروستی، ماف بە سەرجەم هاوڵاتییان دەدرێت، بەشداربن لە بیمەی تەندروستی‌و سوودمەندبن لە خزمەتگوزاریی نەخۆشخانە ئەهلییەكان، یاخود بەشە تایبەتەكان لە نەخۆشخانە حكومییەكان‌و تەنیا بەشێكی كەم پارە بدەن كە لەسەدا 10 تێناپەڕێت، بڕەكەی دیكەش لە سندوقی بیمەی تەندروستی خەرجدەكرێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، مانگانە بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت بۆ بیمەی تەندروستی كە رێژەكەی لەسەدا یەك دەبێت، بۆ نموونە ئەگەر فەرمانبەرێك مووچەكەی 750 هەزار دینار بێت، ئەوا مانگانە 7 هەزار‌و 500 دینار لە مووچەكەی كەمدەكرێتەوە، هاوكات چەندین چین‌و توێژ لە پێدانی پارە دەبەخشرێن لەوانەش ئەو هەژارانەی ناویان لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتیدا هاتووە، لەگەڵ نەخۆشانی شێرپەنجە‌و ئەو كەسانەی نەخۆشی خوێنیان لە باوانەوە بۆ ماوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە