کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سنە نزیكەی 1900 تۆن هەنگوین بەرهەمهێنراوە

.

06:13 PM - 26/09/2020

 (محەمەد فەرید سپەری) سەرۆكی جەهادی كشتوكاڵی سنە رایگەیاند: لە ساڵی رابردوودا هەزار‌و 857 تۆن هەنگوین لەسنوری پارێزگای سنە بەرهەمهێنراوە‌و ڕەوانەی بازاڕەكان كراوە.
(محەمەد فەرید سپەری) بە ئاژانسی مێهری راگەیاندووە، بەپێی دوایین ئامارەكان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٢٥٦ هەزار پوورە هەنگ لە پارێزگای سنە هەبوو، كە بۆ 5 هەزار و ٧١٢ كەس هەلی كاری ڕەخساندووە و ساڵانەش نزیكەی هەزار و ٨٥٧ تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت.
وتیشی: پارێزگای سنە لەساڵی 2013دا خاوەنی سێ هەزار و ٧٣٩ شوێنی هەنگداری بووە بەڵام ئێستا ئەو ئامارە گەیشتووەتە 7 هەزار و ٤٨٩ شوێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە