کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەكی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەكرێت

.

06:02 PM - 26/09/2020

 (هێمن سەید موراد) بەرێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە چەكی شایستە داراییەكانی جووتیاران دابەشدەكرێت، بۆ ئەوەی قەرەباڵغیش دروست نەبێت، لە ماوەی دوو رۆژدا پارەكە دابەشدەكرێت.
بەرێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بەماڵپەری پارێزگای هەولێری راگەیاندوە، سبەینێ یەكشەممە چەكی شایستە دارایەكانی جووتیاران دابەشدەكرێت‌و لەپێناو دروست نەبوونی قەرەباڵغی بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. بەجۆرێك رۆژی یەكشەممە لە ژمارە پسووڵەی 140 تاوەكو 440ی پارەی جوتیاران دابەشدەكرێت، هەروەها رۆژی دووشەممە چەكی پارەی ژمارە 441 تاوەكو 846 دابەش دەكرێت.
ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم هێنراوە، بەڵام لەلایەن حكومەتی عیراقەوە تەنها 390 هەزار تۆنی لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە