کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی : یەکێتی خاوەن ستراتیژێکی یەکێتییانەیە

.

05:57 PM - 26/09/2020

بافڵ تاڵەبانی ، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی  پێشوازیکرد لە مارتن ھووس باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و
ڤینسۆ گیۆم پۆپۆ  لێپرسراوی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان .
لەدیدارێکی دۆستانەدا دواین پەرەسەندنە سیاسییەکان و رووداوەکانی پەیوەست بەھەرێم و عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست خرایە بەرباس و لەڕوانگەی سیاسەتی یەکێتی بۆچوونەکان خرانەڕوو .
لای خۆیەوە ھاوسەرۆک بەوردی لەسەر پرسەکان روئیای یەکێتی روونکردەوەو رایگەیاند سیاسەتی  روون و نیشتمانیمان ، بڕیاری گەڵاڵەکراوی یەکێتییە بۆ ھەموو ئەو بارودۆخانەی دێنە پێش و کاریگەرییان لەسەر ھەرێم ھەیە  بۆ ئەوەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەن ستراتیژێکی یەکێتییانەیە  بە رەچاوکردنی دۆخی ناوچەکەو حکومڕانییەکی باشتر کە وەڵامدەرەوەی پێویستی و داخوازییەکانی ئەمڕۆی خەڵک بێت .
ھەر لەدیدارەکەدا  بافڵ تاڵەبانی ئاشکراشیکرد یەکڕیزی نیشتمانی و چاکسازی ریشەیی لە ئیدارەدان و دەوڵەتداری و دامەزراندنی وەحدەی نیشتمانی کوردستانی ،   دیدگامانە  بۆ ھەرێمێکی  ئاوەدانترو عێراقی فیدڕاڵ کە شەراکەتی راستەقینەو دەستوور بنەمای پەیوەندییەکانمان بێت .

2.jpg

3.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە