کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق تاوتوێی پرسی فرەبازنەیی هەڵبژاردن دەكات

.

03:30 PM - 26/09/2020

پەرلەمانی عیراق تاوتوێی پرسی فرەبازنەیی هەڵبژاردن دەكات

 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیار لەسەر  شێوازی‌ پرۆسەی هەڵبژاردن دەدات،بەپێی  راگەیەنراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمرۆ تایبەتە بە تەواوكردنی فرەبازنەیی هەڵبژاردن لە یاسایی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
پرۆژەی پرسی فرە بازنەیی كە تائێستا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند نەكراوە بەیەكێك لەئاستەنگەكانی بەردەم هەڵبژاردنی پێشوەخت دادەنرێت.
لایخۆشیەوە عەبدولحسێن هەنداوی راوێژكاری سەرۆك وەزیری عیراق مەرجەكانی سەرپەرشتیكردنی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەم وڵاتە راگەیاند،كە بڕیارە لەحوزەیرانی ساڵی داهاتوودا بەرێوەبچێت.

4DXWZEY9WuI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە