کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم بەرزترین رێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

.

01:52 PM - 26/09/2020

لە هەرێم بەرزترین رێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێی دوایین ئاماری تووشبووان و گیان لەدەستدان و چاكبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە لە 24 سەعاتدا 520 تووشبووی نوێی  كۆرۆنا تۆماركراون كە 109 حاڵەتیان لە هەولێر ،95 حاڵەت لە سلێمانی ، 21 حاڵەت لە گەرمیان و 271 حاڵەت لەدهۆك و 24 حاڵەتیش لە هەڵەبجە تۆماركراون ، هەر لەو 24 سەعاتەدا 33 تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە 9 لە هەولێر و 7 لە سلێمانی و 13 لە دهۆك و 1 لە راپەرین و 2 لە هەڵەبجە و تووشبوویەكی تریش لەگەرمیان ، لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوەكراوە لەو 24 سەعاتەدا 264 تووشبوو چاكبوونەتەوە كە 199 لەهەولێر و19 لە سلێمانی 25 لەگەرمیان و 21لەهەڵەبجەبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە