کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی 3ی پریمەرلیگ دەستپێدەكات

.

01:45 PM - 26/09/2020

 هەفتەی 3ی پریمەرلیگ دەستپێدەكات
 ئەمڕۆ بەئەنجامدانی 4 یاری ركابەریەكانی هەفتەی 3ی پریمەرلیگ دەستپێدەكات  لەسەعات 2ە30دەقیقەی پاش نیوەرۆ و لەیاری دەستپێكدا یانەی مانچستەریونایتد دور لەیاریگای خۆی روبەروی یانەی برایتۆن دەبێتەوە  مان یونایتد كە یەك یاری لەم وەرزە ئەنجامداوە نەیتوانی سەركەوتن تۆمار بكات و بەگۆڵێك بەرامبەر بە3 گۆڵ بەیانەی كریستال پاڵاس دۆڕا و ئامانجی ئەوەیە یەكەم بردنەوە لەپریمەربلیگ تۆمار بكات و چی تر خاڵ لەدەست نەدات  لەسەعات 5ی ئێوارەش یانەی ئیڤەرتون دەبێتە میوانی كریستال پاڵاس  ئیڤەرتون لەژێر سەرپەرشتی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر سەرەتایەكی زۆر باشی دەستپێكردووە و لە 2  یاری پێشوو سەركەوتنی لەبەرامبەر تۆتنهام و وێست برۆمیچ تۆمار كردووە  ئەمە جگە لەگەیشتنی بۆ قۆناغی چوارەمی كاراباو كاپ  بەڵام ئەركی بەرامبەر بە كریستال پاڵاس ئاسان نابێت كە ئەو یانەیەش لەدوو یاری ئەم وەرزە بردنەوەی تۆمار كردووە  لەسەعات 7و30 دەقیقەی شەویش هەردوو یانەی وێست برۆمیچ ئالبیۆن و چیڵسی بەیەك دەگەن  تیپەكەی فرانك لامپاردی راهێنەر كە یەكێكە لەو یانانەی زۆرترین گرێبەستی نوێی ئەنجامداوە كاروانەكەی لەم وەرزەی پریمەرلیگ بەبردنەوە دەستپێكرد لەبەرامبەر برایتۆن بەڵام لەدووەم یاری بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر لیڤەرپوڵی هەڵگری نازناو دۆڕان  چێڵسی تاكە ئامانجیشی لەم یاریە تەنها بردنەوەیە و هیچی تر لەپێناو مانەوەی لەبازنەی ركابەری گەورەكان  لەسەعات 10ی شەو و لەدوا یاری ئەمڕۆدا  یانەی بێرنلی لەیاریگای خۆی پێشوازی لەیانەی ساوسهامپتۆن دەكات  رۆژانی یەك شەممە و دوو شەمەش ركابەریەكانی هەفتەی 3ی پریمەرلیگ بەردەوامییان دەبێت و یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەش لەرۆژی دوو شەممە دەبێت كاتێك هەردوو یانەی لیڤەرپوڵی هەڵگری نازناو و ئارسناڵ لەیاریگای ئانفێڵد روبەروی یەك دەبنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە