کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە و بایرن میونشن لە كێبڕكێدان بۆ گواستنەوەی دێست

.

01:44 PM - 26/09/2020

بەرشەلۆنە و بایرن میونشن لە كێبڕكێدان بۆ گواستنەوەی دێست
 سێرجینیۆ دێستی ئەمریكی و ئەستێرەی لاوی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی لەلایەن دوو یانەی بەهێز و ناوداری كیشوەری ئەوروپا و جیهانەوە كراوەتە ئامانج و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكەن.
  سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی ئەیاكس ئەمستەردام بڵاویكردۆتەوە : بەرپرسانی هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و بایرن میونشنی ئەڵمانی گرنگییەكی زۆر بە تواناكانی سێرجینیۆ دێست دەدەن و لە هەوڵی ئەوەشدان لە نزیك ترین كاتدا بۆندەكەی بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە  ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە : بەرپرسانی هەر دوو یانەی ناوبراو لە ماوەی رابردوودا پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری كارەكانی دێستەوە كردووە و تا ئێستاش ئەو یاریزانە ئەمریكیە خۆی یەكلایی نەكردۆتەوە كە لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا پەیوەندی بە چ یانەیەكەوە بكات .
 ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كردووە : بەرپرسانی یانە كەتەلۆنیەكە و ئیدارەی یانە باڤارییەكە ئامادەییان نیشانداوە بڕی بۆندی ناوبراو بدەنە یانەی ئەیاكس كە وا چاوەڕوان دەكردێت بۆندی ئەو یاریزانە تەمەن 19 ساڵە بگاتە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ.          

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە