کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆگڵاس كۆستای بەڕازیلی لە لایەن وڵڤەرهامتۆنەوە داواكراوە

.

01:42 PM - 26/09/2020

دۆگڵاس كۆستای بەڕازیلی لە لایەن وڵڤەرهامتۆنەوە داواكراوە
 بەرپرسانی یانەی وڵڤەرهامتۆنی ئینگلیزی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی دۆگڵاس كۆستای بەڕازیلی چڕكردۆتەوە و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادەن بۆندێكی گرانبەها بۆ كڕینی ناوبراو تەرخان بكەن .
 سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی وڵڤەرهامتۆن لە ئامادەكاریدان تا لە پێناو گواستنەوەی كۆستا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەست پێ بكەن .
 سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەرپرسانی یانە وڵڤەر داوایەكی رەسمی و بۆندێكی گرانبەها دەخەنە بەردەستی ئیدارەی خانمە پیرەكە  ئەویش بە هیوای ئەوەی هەردوو یانە لەسەر بۆندی ئەو یاریزانە بگەنە رێكەوتنی سەرەتایی  لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : جگە لە یانەی وڵڤەرهامتۆن  چەند یانەیەكی تری ئینگلیزی ئارەزوویەكی زۆر دەكەن بە كڕینی دۆگڵاس كۆستای تەمەن 30 ساڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە