کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا چەند رێوشوێنێكی نوێ بۆ بەهێزكردنی ئابوریەكەی دەگرێتەبەر

.

08:23 PM - 25/09/2020

 حكومەتی بەریتانیا بەرنامەیەكی نوێی كاری راگەیاند: بۆ بەهێزكردنی ئابوری وڵاتەكەی و بەرزكردنەوەی داهاتی تاكەكان و یارمەتیدانی ئەو كرێكارانەی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زەرەرمەندبوون، ئەویش پاش ئەوەی لەلایەن  زۆرێك لە كۆمپانیاكان و سەندیكاكانی كرێكارانەوە فشارێكی زۆر خرایەسەر حكومەتی لەندەن بۆ ئەوەی قەبارەی پێشكەشكردنی هاوكاریە داراییەكانی زیاتر بكات و پاڵپشتی زیاتری ئەو كەسانەبێت، كە بە دۆخێكی كاركردنی ناسەقامگیرو نا دڵنیایدا تێپەردەبن.
لەو چوارچێوەیەشدا، وەزیری دارایی بەریتانیا پلان و بەرنامەیەكی نوێی خستۆتەروو، كە چەند رێوشوێنێكی نوێی پێویستی دارایی لەبەرژەوەندی كریكاران لە خۆی دەگرێت و حكومەتی بەریتانیاش ناچاردەكات، رێژەی سەدا 80ی كرێی ئەو كرێكارانە دابین بكات، كە  بەهۆی كاریگەریەكانی بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە كارەكانیان لە دەستداوە.

qnKgF_mOf3c

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە