کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: جیهان مەترسییە ئابورییەكانی تێ‌ نەپەراندوە

.

08:21 PM - 25/09/2020

 جارێكی تر لەسەر پرسی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگەریەكانی بۆ سەر ئابوری جیهان، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریدایە هەموو لایەك، كە هێشتا جیهان مەترسیە ئابوریەكانی بەهۆی بلاوبونەوەی ئەو پەتایەوە تێنەپەراندوەو ئاماژەی بەوەكرد، كە هەندێك وڵات تا بەشێك لە وڵاتانی تر قەبارەی زیانەكانیان بەهۆی ئەو پەتایەوە زیاتر بووە، بەتایبەت لە وڵاتانی تازە گەشەكردودا.
ئەوەشی خستۆتەروو: كە پێویستە لەم قۆناغە هەستیارەدا بەشێك لە وڵاتانی خاوەن ئابوری بەهێز بتوانن لەرێگەی هاوكاریكردن و پێشكەشكردنی قەرزی داراییەوە توانای وڵاتە هەژارەكان بۆ خۆ بەرێوەبردن بەرزبكەنەوە، چونكە ئەگەر بتوانرێت رێگە لە تەشەنەسەندنی زیاتری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەش بگیرێت ئەوا، دۆخی خراپی ئابوری ئەو وڵاتانە گرفت بۆ گەشەكردنەوەی ئابوری جیهان دروست دەكات.

CkrOmZ9HgmA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە