کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد

.

08:17 PM - 25/09/2020

بەهۆی پاشەكشێی بەهای دۆلار و ئەگەری دووبارە توندكردنەوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرلەنوێ‌ نرخی زێر لەبازاڕەكانی جیهان دەستی بە بەرزبوونەوەكرد.
لەو چوارچێوەیەشدا، نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا سفر پۆینت 3 بەرزبونەوەی تۆماركردو گەیشتە هەزارو 873 دۆلارو 83  سەنت.
هەروەك، لەگەڵ زێردا، نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی زیاتر لە سەدا سفر پۆینت یەكی نرخەكەی پێشووی بەرزبۆتەوەو، فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە 23 دۆلارو 32 سەنت، ئەمە لە كاتێكدا نرخی پلاتین بەرێژەی سەدا یەكی نرخەكەی پێشووی  بەرزبۆتەوەو بە 856 دۆلار و 93 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە