کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی جیاكاری رەگەزیەوە ئەمریكا ساڵانە 16 ترلیۆن دۆلار لەدەست دەدات

.

08:09 PM - 25/09/2020

 بەپێی راپۆرتێكی شیكاری، كە سیتی گروپ بڵاویكردۆتەوە: ئەمریكا شكستی هێناوە لە سنوردانان و چارەسەركردنی ئەو گرفت و تێروانینانەی نێو كۆمەڵگە، كە پەیوەندی بە جیاكاری رەگەزی لەنێوان سپی پێست و رەشپێستەكانی ئەو وڵاتەدا هەیەو بەو هۆكارەش بەدرێژایی ماوەی 20 ساڵی رابردوو ئابوریەكەی 16 ترلیۆن دۆلاری لە دەستچووە، كەئەوەش بە زیانێكی گەورە بۆ خاوەن گەورەترین ئابوری لەجیهاندا دادەنرێت.
بەپێی راپۆرتەكە هێشتا جیاوازیەكی زۆر هەیە لەنێوان داهات و سامانی كەسانی سپی پێست و رەشپێستی ئەمریكا و، لە زۆر پرسی تری وەك كرێی كارو خوێندن و نیشتەجێكردن و وەبەرهێناندا بە نارەسمی و شاراوەیی جیاكاری دەكرێت، كەئەوەش هۆكاربووە بۆ زیادبوونی نائارامیەكان و دروستبوونی پشێوی و خۆپیشاندانی فراوان وەك ئەوی ئێستا لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا روودەدات.
باسی لەوەشكردوە: كە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر جیاوازیە رەگەزیەكانی لە ئەمریكادا بەرچاوتر كردوە و جیاوازیەكەش بەجۆرێكە خێزانە سپی پێستەكان نزیكەی 8 هێندەی خێزانە رەشپێستەكان خاوەن داهات و سامانن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە