کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران لە دەروازەیەكی سنوریەوە 17 هەزار تۆن كاڵا هەناردەی عیراق كردوە

.

08:02 PM - 25/09/2020

 محەمەد نەوجیفیان ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی شاری ئەهوازی ئێران رایگەیاند: كە بەتەنها لەماوەی هەفتەی رابردوودا بەنزیكەی 17 هەزار تۆن كاڵاو شمەكیان لەرێگەی دەروازەی سنوری جەزابوە، هەناردەی عیراق كردوە.
وتیشی: تەواوی ئەو كاڵاو شمەكانەیان لەرێگەی 477 بارهەڵگری عیراقیەوە گواستۆتەوە بۆ نێو خاكی عیراق و بەشی زۆری كاڵاكانیش لە بابەتەكانی خۆراك و بەرهەمی كشتوكاڵی و پێداویستیەكانی دروستكردنی بیناو خانوبەرە بوون.
وتیشی: ئێستا عیراق قەدەغەی هاوردەركردنی لەسەر 29 كاڵاو بەرهەمی كشتوكاڵی لەرێگەی خاڵە سنوریەكانەوە داناوەو بەدەر لەكاڵا خۆراكیەكانیش بەرهەمەكانی تری وەك قاپ وقاچاغ و كاڵا پلاستیەكیەكان و مۆبایل بەشێكی تربوون لەو كاڵایانەی لەو هەفتەیەدا هەناردەی عیراق كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە