کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەسەندكردنی بودجەی عیراق 2020 زۆر داواكاری بەدیدێنێت

.

07:54 PM - 25/09/2020

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2020 لەتوانایدا دەبێت زۆرێك لە داواكاری هاوڵاتیان بەدی بهێنێت و پرۆژەكەش بۆخۆی هەنگاوێكی گرنگ دەبێت بە ئاراستەی ئەنجامدانی چاكسازی نوێی دارایی .
لەو بارەیەشەوە، لیژنەكە لە راگەیەندراوێكیدا ئەوەی خستۆتەروو: كە گرنگە بە هەرجۆرێك بێت پێش كۆتایی ئەمساڵ دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2020 بدرێت،  بەوپێیەی پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی زۆرێك لە داواكاریەكانی هاوڵاتیان بەتایبەت لە پرسی دامەزراندنی نوێی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان و ئەو كەسانەی كاری وانەبێژی بەبێ‌ بەرامبەر ئەنجام دەدەن و ئەو كەسانەشی بڕیاری 315 لە حكومەتی عیراق دەیانگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: چاكسازیەكانی حكومەت دەتوانێت نەخشەیەكی نوێی دارایی بۆ وڵات بنەخشێنێت و پرسی چاكسازیش پێویستی بە لێكۆڵینەوەو پلاندانان و راوێژپێكردن دەبێت.
ئەم راگەیاندنەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە كاتێكدایە، ئێستا حكومەت پرۆژەیاسای بودجەی 2020 بۆ گۆرانكاری تێداكردن لە پەرلەمانی عیراق كشاندۆتەوەو دیار نیە كەی دووبارە پرۆژەیاساكە بۆ پەسەندكردن رەوانەی پەرلەمان دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە