کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای دانەغاز چاو بە ئەنجامدانی كاروپرۆژەكانیدا دەخشێنێتەوە

.

07:51 PM - 25/09/2020

 كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی چاو بە ئەنجامدانی كاروپرۆژەكانی خۆیدا لە میسرو ئیمارات و هەرێمی كوردستان دەخشێنێتەوە.
لەو بارەیەشەوە، كۆمپانیاكە ئاشكرایكردوە: كە ئەنجومەنی بەرێوەبردنی كۆمپانیاكەیان لە دواین دانیشتن و كۆبونەوەی خۆیدا تاوتوێی چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئیش و كارو پرۆژەكانی كۆمپانیاكەی لە دوو وڵاتی میسرو ئیمارات و هەرێمی كوردستان كردوەو هەڵسەنگاندیشی كردوە بۆ دواین راپۆرتی تایبەت بە دابینكردنی پارەو دارایی بۆ بەرێوەچوونی ئیشوكارەكان و، پلانەكانی كارو ئەو سكاڵایاسایی و بڕیارە دادوەریانەی پەیوەندیانە بە كۆمپانیاكەوە هەیە.
 دانیشتن و كۆبونەوەی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی كۆمپانیای دانەغازیش لە كاتێكدایە، كە كۆمپانیاكە لەنیوەی دووەمی ئەمساڵەوەو بەراورد بە ساڵی رابردوو لەبری قازانج رووبەروی زیانكردنی زۆر بۆتەوەو بەپێی زانیاریەكانیش كۆمپانیاكە تا كۆتایی نیوەی یەكەمی ئەمساڵ بڕی 69 ملیۆن درهەمی ئیماراتی زیانی بەركەوتووە، ئەمە لەكاتێكدا بۆ هەمان ماوەی ساڵی 2019 بڕی 513 ملیۆن درهەم قازانجی كردبوو.
هەروەك، بەراود بە ساڵی رابردوو داهاتە گشتیەكانی كۆمپانیای دانەغاز بەرێژەی سەدا 25 كەمیكردوە و گەیشتۆتە 664 ملیۆن درهەمی ئیماراتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە