کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم 706 توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا راگەیەنرا

.

05:38 PM - 25/09/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا  بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا: لە 24 سەعاتدا 706 توشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا كە 265 حاڵەتیان لە دهۆك و 250 لە هەولێر و 113 حاڵەتیان لە سلێمانی و 33 حاڵەت لە گەرمیان و 15 لە راپەڕین و 31 حاڵەتیشیان لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراوە.
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: هەر لەو ماوەیەدا 521 توشبووی پەتاكە چاكبوونەتەوە, هەروەك 25 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆماركراوە كە 4 حاڵەتیان لە هەولێر و 11 لە سلێمانی و 6 لە دهۆك و 4 حاڵەتیشیان لە ئیدارەی راپەڕین بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە