کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چاویش ئۆغڵۆ بۆ بارزانی: چاوچنۆكیت داهاتووی كورد بەرەو نادیاری دەبات

.

03:40 PM - 25/09/2020

دوای ئەوەی لەرۆژێكی وەك ئەمرۆی ساڵی 2017 دا و بەبێ پلانێكی بۆ داڕێژراو پرۆسەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا، حكومەتی توركیا لەكاردانەوەی ئەو هەنگاوەدا پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ هەرێم راگرت و دواجاریش مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەو كاتەی هەرێم ناچار كرا لەپۆستەكەی دوو بكەوێتەوە.
لەوكاتەدا مەولود چاویش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ رایگەیاند: بۆ ئەوەی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و توركیا ئاسایی بێتەوە پێویستە مەسعود بارزانی لەو هەڵەیەی پاشگەزبێتەوە و هێشتا كاتی ئەوەش ماوە كە ئیدارەی بارزانی ئەو هەڵەیە چارەسەر بكات .
هاوكات وەزیری دەرەوەی توركیا باسی لە كەللەرەقی ریفۆرمخوازەكانی هەرێم كردوە سەرباری بانگەوازی توركیا و جیهان بۆ ئەنجامنەدان یاخود دواخستنی ریفراندۆمەكە.
وەك چاویش ئۆغڵۆ لەو كاتەدا دەڵێت: ئیدارەی مەسعود بارزانی بەرژەوەندی شەخسی خۆی خستووەتە سەرو هەموو ئیعتیبارەكان بۆ ئەوەی لەسەرۆكایەتی هەرێمدا بمێنێتەوە و  سەرۆكایەتیەكەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەكرێت.
هاوكات وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژە بەوەشكردوە: چاوچنۆكی بارزانی وایكردوە داهاتووی گەلی كورد بەرەو نادیاری پەلكێش بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە