کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیبراهیمۆڤیچ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

.

03:20 PM - 25/09/2020

تا دێت ژمارەی ئەو یاریزانانەی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن بەرەو هەڵكشان دەچن  و دوایین یاریزانیش تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتبێت زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵییە.
لەو بارەیەوە یانە ئیتاڵییەكە لە پێگەی سەرەكی خۆی لەتۆڕی ئینتەرنێت بڵاویكردەوە: دوای پشكنینە پزیشیكیەكان دەركەوتووە ئەو یاریزانە سویدییە تەمەن  38 ساڵە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووە و بۆ ئەم مەبەستەش لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی بۆدۆ گیلمتی نەرویجی لە میانی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی ئەوروپا لیگ دوورخراوەتەوە.
لەبەرامبەردا ئیبراهیمۆڤیچ لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە: هەرچەندە لە سەرەتاوە پشكنینەكان نێگەتیڤ دەرچوون بەڵام دواجار ئەنجامی پشكنینەكان گۆڕانكاری بەسەردا هات و بە پۆزەتیڤ گەڕایەوە.
 ئیبرا نوسیویەتی: هەرچەندە هیچ نیشانەیەكم لێ بەدەرنەكەوتووە، بەڵام وادیارە كۆرۆنا ئەو ئازایەتییەی هەبوو ركابەریم بكات.
شایەنی باسە: ئیبراهیمۆڤیچ گرێبەستەكەی بۆ ماوەی وەرزێكی تر لەگەڵ رۆسۆنێری نوێكردەوە و لەسەرەتای ئەم وەرزەشەوە بە ئاستێكی زۆر نایاب دەردەكەوێت و سێ گۆڵی لە دوو یاریدا لە كاڵچۆ و ئەوروپا لیگ تۆماركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە