کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی پارتی داهاتووی توركیا هێرشی توند دەكاتە سەر ئەردۆغان

.

12:01 PM - 25/09/2020

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ - سەرۆكی پارتی داهاتووی  توركیا لەلێدوانێكیدا  هێرشی توندی كردە سەر رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی و بە دامەزراندنی  رژێمێكی سەركوتكار تۆمەتباری كرد و راشیگەیاند: لەسایەی سیستمی سەرۆكایەتیدا كە لە ساڵی 2018ەوە كاری پێدەكرێت سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت لەناوەڕۆك و ئەركی خۆیان داماڵراون.
داودئۆغڵۆ لەدرێژەی لێدوانەكەیدا لەبارەی ئەگەری هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان بۆ بەرتەسكردنەوەی كاری حزبە سیاسییە نوێكان، رایگەیاند:  هاوكات لەگەڵ ئەوەی   پارتی دادوگەشەپێدانی  دەسەڵاتدار و هاوپەیمانەكانی بەردەوام  باس لە هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان دەكەن، پێشبینیەكان ئەوەیان بۆ رووندەكەنەوە، وادەی هەڵبژاردن نزیك بۆتەوە، ئەحمەد داوئۆغڵۆ ئەوەشی بە دوا هەناسەدانی پارتەكەی ئەردۆگان ناوبرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە