کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئایندەی لوبنان لەسەر پەتە

.

08:56 PM - 24/09/2020

فەرەنسا داوای سەپاندنی فشاری نێودەوڵەتی بەهێزی كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ لە لوبنان و ڕزگاركردنی ئەو وڵاتە لەو قەیرانە قووڵەی تێی كەوتووە.
لەو بارەیەوە جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەكۆبوونەوەیەكدا لەرێگەی ڤیدیۆ لەبارەی لوبنان رایگەیاند هێزە سیاسیەكانی ئەو وڵاتە سەركەوتوو نەبوون لەگەیشتنە تەوافق لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ و ئاماژەی بەوەكرد فشاركردنی بەهێز بۆتە پێویستیەك لەپێناو هاندانی لێپرسراوانی لوبنان بۆ رێزگرتن لەپابەندی و بەڵێنەكان.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا راشیگەیاند ئایندەی لوبنان لەسەر پەتە و بەبێ ئەنجامدانی چاكسازیی ئەوا یارمەتی دارایی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە دابین ناكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە