.
08:50 PM - 24/09/2020
لەكاتێكدا لەسەرتاسەری جیهانەوە كاردەكرێت بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، زانایانی بواری پزیشكی كاردەكەن بۆ دیاریكردنی لیستێكی نیشانەكانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە.
هەرچەندە وازانراوە كە هەستكردن بەهیلاكی و تەنگەنەفەسی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن بەدیارترین نیشانەكانی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا دەژمێردرێت ، بەڵام هەندێك نیشانەی تر هەیە كە پێویستە ئاگاداری بین.
رۆژنامەی دەیلی ئێكس پرێسی بەریتانی بڵاویكردەوە پێدەچێت ڤایرۆسی كۆرۆنا هێرش بكاتە سەر چەند بەشێكی جەستە و نیشانەی تر دەربكەوێت وەك وڕێنەكردن و ناهاوسەنگی و زانایان تێبینی ئەو دوو نیشانەیان كردووە لەزیاتر لە 60%ی ئەو تووشبووانەی لەنێو بەشی چاودێری وورد بوون.
هاوكات لەنیشانەكانی تری تووشبوون بەكۆرۆنا بریتیە لە لەدەستدانی ویستی خواردن و دڵتێكەڵهاتن و رشانەوە و سكچوون و گۆڕانكاریی لەپێست و دروستبوونی كێشە لەچاوەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە