کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا عەفرین لە چەكدارانی مێلیشیاكانی سەر بەوڵاتەكەی چۆڵ دەكات

.

08:44 PM - 24/09/2020

توركیا نزیكەی 300 چەكداری لەمیلیشیاكانی سوریای هاوپەیمانی لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانەوە گواستووەتەوە و پێیان وتراوە كە بەرەو ئازەربایجان رەوانەدەكرێن.
بەپێی زانیارییەكانی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ زۆربەی ئەو چەكدارانە سەربە گرووپی سوڵتان موراد و عەشماتن و توركیا بۆ پاراستنی ناوچە سنورییەكان لە ئازەربایجان دەیانگوازێتەوە.
ئاشكراشیكردووە كە توركیا مووچەی مانگانەی 1500 بۆ 2000 دۆلار بە هەریەك لەو چەكدارانە دەدات ، بەڵام ئاماژەشی بەوەداوە كە دڵنیان نین توركیا ئەو چەكدارانە بۆ ئازەربایجان دەگوازێتەوە و لەوانەیە ئاڕاستەكە لیبیا بێت.
روانگەی سوریا ئاشكراشیكردووە كە توركیا مووچەی چەكدارانی میلیشیاكانی سوریا كە رەوانەی لیبیایان دەكات ، لە 2 هەزار دۆلارەوە بۆ 600 دۆلار كەمكردۆتەوە.
بەپێی دوایین ئاماری روانگەی سوریا تائێستا توركیا 18 هەزار چەكداری سوریی هاوپەیمانی رەوانەی لیبیا كردووە و تائێستاش 7 هەزار و 100 چەكدار دوای تەواوبوونی كارەكانیان گەڕاونەتەوە سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە