کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی عێراق ئامارێكی نوێی تووشبوان و قوربانیانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

.

08:40 PM - 24/09/2020

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماری تووشبوان و قوربانیانی كۆرۆنای لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی لە 24 سەعاتدا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەداوە بەپێی بەیاننامەكە لە 24 سەعاتدا 4 هەزارو 471 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 45 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە ، هەر لەو ماوەیەدا 3 هەزار و 773 كەسیش لە نەخۆشیەكە چاك بوونەتەوەو گەراونەتەوە ژیانی ئاسایی خۆیان ، بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە لە عێراق و هەرێمی كوردستان 337 هەزار و 106 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 8 هەزارو 799 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و 268 هەزارو 761 كەسیش لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە كە دەكاتە لە سەدا 79 پۆینت 7 ی تووشبوان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە