کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی باندێكی چوار كەسی دەستگیر دەكات

.

08:21 PM - 24/09/2020

لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیان ، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە رۆژی (10/9/2020) چوار تۆمەتباریان بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیركرد ، كە هەرچواریان بەرەگەز كوردن و سیانیان دانیشتووی بەریتانیا و چوارەمیشیان دانیشتووی سلێمانییە.
وەك لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی  هاتووە ئەو چوار تۆمەتبارە بەچەكی بێ مۆڵەت هەڕەشەیان لەخەڵك كردووە و لەهەمان كاتیشدا بازرگانیان بەشوێنەوار و ماددەی هۆشبەرەوە كردووە و هاوڵاتیانیان بەچەقۆ بریندار كردووە ، تۆمەتبارەكان دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوەو رووبەرووی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە